٧ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٥:٤٦
هێرشەکانی تورکیا کاریگەری دەکاتە سەر هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان

فەرمان حەسەن، ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان وتی: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری دادەنێت.

 ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاماژە بە ئەوەی کە لەمپەری زۆر لە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە تا ئێشتا بۆ پێنج جار دواخراوە، هەیە زیادی کرد: هەر جۆرە گۆڕانکاری ئەمنیەتی یان سەربازی لە هەرێم لەوانە هێرشەکانی تورکیا، لەسەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کاریگەری دەبێت.

ناوبراو وتیشی: ئەو ئەگەرە هەیە کە دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم هێرشەکانی تورکیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە و ئەوە بکەنە بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.

342/